عەمار لە بردنەوەی نازناوی عەرەب ئایدڵ نزیك دەبێتەوە

كوڕە كوردەكەی پرۆگرامی عەرب ئایدڵ لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە.
ئەم هەفتەیەش عەمار توانی بە بەدەست هێنانی دەنگی جەماوەر مانەوە لە پرۆگرامەكەدا مسۆگەر بكات، بەمەش زیاتر لە بەدەستهێنانی نازناوی عەرەب ئایدڵ نزیك دەبێتەوە.
لە ئەڵقەی ئەنجامەكاندا مەنال موسای بەشداربوی فەلەستنی بەهۆی بەدەست نەهێنانی دەنگی پێویستەوە پرۆگرامەكەی جێهێشت، لەئێستاشدا 6 كوڕ لە شەش وڵاتی جیاوازەوە كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی عەرەب ئایدڵ دەكەن.
شەوی هەینی ڕابردووش عەمار كوفی گۆرانییەكی كازم ساهیری پێشكەش كرد و، توانی ئەندامانی لیژنە پرۆگرامەكە سەرسام بكات.




PM:03:44:23/11/2014