قوباد تاڵەبانی ئەم داوایە بۆ عەمار كوفی دەكات

قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ عەمار كوفی بەشداربووی عەرەب ئایدڵ دەردەبڕیت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك، داوا لە فانەكانی دەكات كە دەنگ بە عەمار كوڤی بدەن.
تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەكات هاوكاری كردنی ئەو كوڕە كوردە جێگەی ڕێزە، بەو پێیەی تاكە كوردە كە بەشداری لەو پرۆگرامەدا كردبێت.
عەمار كوفی كە كوردێكی شاری زاخۆیە، هەفتانە بە وتنی گۆرانی كوردی و عەرەبی ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكە سەرسام دەكات، لەئێستاشدا
 تەنها چەند هەنگاوێك لە بەدەست هێنانی نازناوی عەرەب ئایدڵەوە دوورە.





PM:02:19:01/12/2014