ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت.
بەپێی هەواڵی چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئەنجلینا جولی لەكاتی گەڕانەوە لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمی Unbroken كەخۆی كاری دەرهێنانی بۆ دەكات، بەهۆی زۆری باران بارینەوە ئۆتۆمبیلەكەی خلیسكاوە خۆی كێشاوە بە شۆستەی شەقامەكەدا.
دوای ڕووداوەكە جولی بە پلە لە ئوتومبیلەكەی دابەزیوە و لەڕێی ئوتوبێلێكی ترەوە شوێنەكەی جێهێشتووە.
لەگەڵ ئەوەش كە توشی ڕووداوی هاتوچۆبوو، بەڵام ڕۆژی دواتر جولی بە جلێكی سپی فەرمییەوە چووە شوێنە وێنەگرتنی فیلمە نوێكەی و سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی ڕاكێشا.