دینە گۆرانبێژی باشووری کوردستان لە نوێترین دەرکەوتنیدا یادی ٣٧ ساڵەی لە دایکبوونی دەکاتەوە و دەڵێت" حەقیقتێکی ژیان لە دایکبوون و مردنه، حەقیقەتی منیش لەم ژیانە ئێوەن".
دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا بڵاویکردەوە" حەقیقتێکی ژیان لەدایک بوون و مردنە، حەقیقەتی منیش لەم ژیانە ئێوەن هەستنی خۆشەویستی و هاوڕێیەتی ئێوەیە وا منی هێشتۆتەوە، سوپاس بۆ خودا ساڵێکی تر هاتە سەر تەمەنم، وەڵی بە هەمان هەست و شەوق و تینی سەرەتا دێمەوە پێشەوە، پەیمان بێ ساڵی نوێ، کاری جوان بەڕێوەیە و ئەمەش تەنها دەستپێکە، من لەم ڕۆدا لەدایک بووم لێرەوەش دەست پێدەکەمەوە خۆشم دەوێن".
دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەموزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکرد کە خاوەنی ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.