گۆرانیبێژی ناوداری کورد چۆبی فەتاح، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (دێ بە ژنێ) بەشێوەزاری بادینی بڵاوکردەوە.
چۆپی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب نوێترین کاری هونەری خۆی بە ناوی (دێ بە ژنێ) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە کە بەشێوەزاری بادینییە و لە لێکدانی سێ گۆرانی پێکهاتووە.
بەرهەمە نوێکەی چۆپی لە بەرهەمهێنان و میوزیکی محەمەد بامەڕنی و دەرهێنانی بە سەرپەرشتی دەرهێنەر ناسر حەیدەری بۆ ئەنجامدراوە.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).