دەركردنی عەمار كوڤی لە پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ هەرا دەنێتەوە و كوردستانیان دڵگران دەكات.
دوای ئەوەی عەمار كوڤی بەهۆی بەدەست نەهێنانی دەنگی جەماوەرەوە نەیتوانی بگاتە ئەڵقەی كۆتایی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ و پرۆگرامەكەی جێهێشت، بهشێکی زۆری كوردستانيان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ناڕەزایی خۆیان لەو ئەنجامە ڕاگەیاند.
هەوادارانی كوڤى پێیانوایە ئەو كوڕە كوردە ستەمی بەرامبەر كراوە و دەبوایە بگهیشتایهته ئەڵقەی كۆتایی، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە شەوی ڕابردوودا گۆرانی بۆ پێشمەرگە وتووە بۆیە له پرۆگرامەكە دورخراوەتەوە.
بەشێكی دیكەی هاوڵاتیان هۆكاری دەركردنی عەمار بۆ ئەوە دەگێڕنەوە كە ناكرێت لە پرۆگرامێكی عەربیدا كوردێك ببێتە براوە.
لەگەڵ ئاشكرا كردنی ئەنجامەكەی عەماردا هەر چوار ئەندامی لیژنەی پرۆگرامەكە (وائیل كفوری، نانسی عەجرەم، ئەحلام، حەسەن شافعی) ڕەتیانكردووە هیچ قسەیەك بكەن، ئەمەش وەك ناڕەزاییەك لە ئەنجامەكان.
دوای دەرچونیشی لە پرۆگرامەکە عەمار لە پۆستێكیدا لە پەیجە تایبەتەكەی سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكات كە دەنگیان پێداوە و هاوكاریان كردووە بۆ ئەوەی بگاتە ئەم قۆناغەی پرۆگرامەكە.