قوبادی جەلیلزادە خۆی بە ئەندامی سێ ڕێکخراوی کوردی نازانێت

قوبادی جەلیزادە شاعیری گەورەی کورد کە جیا لە نوسین پیشەی دادوەریشە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی کە  خۆی بە ئەندامی یەکێتی نووسەران و  یەکێتی دادوەرانی کوردستان و یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان نازانێت.

ناوبراو هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەم سێ رێکخراوە بێدەنگبوون بۆ داکۆکای لە مافی ، لەبەرامبەر چەند بڕیارێک کە بە " ناحەق " بەسەریدا سەپێندراوە.

دەقی نوسینەکەی قوبادی جەلیلیزادە:

1-لەساڵی 2015  کە یەکێتی نوسەران بێدەنگ بوو و بە هاوارمەوە نەهات ، کاتێ لەسەر بڕیاری لیژنەی ئەوقافی پەرلەمان کۆمەڵەشیعری " ستیانی بەفر پڕە لە ڕیشۆڵە " دەستی بەسەردا گیرا و داواکاری گشتی منی دا بەدادگا، ئەمەش لە سۆنگەی  ئەوەوە کە دوو مامۆستای ئایینی لە گوتاری هەینیدا تەکفیریان کردم، ئیدی لەو دەمەوە خۆم بە ئەندامی یەکێتی نووسەران نازانم.
 
2-بەر نزیک چواردە ساڵێک ، لەسەر گوتاری( بێدادی لە خانەی داد) دا و، لەبەر سێ ڕۆژ مانگرتنم لەسەر دابەش کردنی نادروستی کورسی دادوەری لە سەرۆکایەتی پێداچوونەوەی سلێمانی  ، بە بڕیارێکی ستەمکارانەی دەسەڵاتی دادوەری لە سلێمانییە گواسترامەوە بۆ چەمچەماڵ و بێدەنگبوونی یەکێتی دادوەرانی کوردستان و یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان،لە ڕاست ئەو بێ دادییە، ئیدی لەوساوە خۆم بە ئەندامی ئەو دوو ڕێکخراوە نازانم.

نەمری بۆ وشەی ئازاد و بوێر
سەرکەوتن بۆ  دادپەروەریی




PM:02:01:16/10/2025