ڤیدیۆ...عەمار گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاوی كورد عەمار كوفی گۆرانییەكی نوێی تایبەت بەخۆی بڵاودەكاتەوە.
لەڕێی پەیجە تایبەتییەكانەوە عەمار ڕایگەیندووە كە سەرقاڵی ئامادەكردن و تۆماركردنی گۆرانییەكە بە زمانی عەرەبی و لەئێستاشدا پرۆڤە لسەر ئەو گۆرانییەكە دەكات، بەشێكی گۆرانییەكەشی بەدەنگی خۆی بڵاوكردۆتەوە لەكاتی ڕاهێنانەكاندا.
گۆرانییەكەی عەمار ناوی (حبیبی یا حبیبی)یە و لە هۆنراوەی ئەحمەد قاسمە و، خۆی كاری ژەنینی بۆ ئەنجامداوە.
عەمار كوفی یەكێك بوو لە بەشداربووەكانی وەرزی سێهەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ و توانی سەرجەم قۆناغەكانی پرۆگرامەكە بە سەركەوتووی ببڕێت و كوردستان و جیهانی عەرەبی بە دەنگی سەرسام بكات، بەڵام بەر لە ئەڵقەی كۆتایی و بەهۆی بەدەست نەهێنانی دەنگی جەماوەرەوە لە پێشبڕكێكە دوورخرایەوە.





PM:01:15:23/12/2014