ماهلاگا جابری كە كە نمایشكارێكی ئێرانییە و بە شاجوانی گەردون ناسراوە سەرسامە بە جوانی كچە كوردێك.
ماهلاگا جابری لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، سەرسامی خۆی بە جوانی ئیڤۆن وەهابی كچە كورد دەردەبڕێت، كە كاری ماكیاژ دەكات و بەهۆی جوانییەكەیەوە خاوەنی ناوبانگێكی زۆرە.
ماهلاگا دەنوسێت " ئیڤۆن كچێكی جوانەی وەك فریشتە، تكایە فۆلۆی هاوڕێ جوانەكەم بكەن، كاری ماكیاژی زۆر جوانە".
ئەو كچە كوردەش ئاماژە بەوە كردووە كە چەند جارێك كاری ماكیاژی بۆ جابری كردووە بەڵام هەرگیز چاوەڕێی ئەوەی نەكردووە لەڕێی ئینستەگرامەكەیەوە بەم شێوەیە باسی بكات.
ماوەیەك بەرلەئێستا ئیڤۆن وەهابی تەمەن 23 ساڵ چووە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە و بەهۆی سەرقتاڵبونیشی بەو پرۆسەیەوە بۆ ماوەیەك كاری نوێی نەبینرا.