وێنە و ڤیدیۆ...هەیفا بە سەما گڕ بەردەداتە دوبەی

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی هەیفا وەهبی ئاهەنگی سەری ساڵی لە دوبەی ئەنجامدا.
ئاهەنگەكەی هەیفا وەهبی بە هاوبەشی لەگەڵ وائیل كفوریدا لە یەكێك لە هۆتێلەكانی دوبەی ئەنجامدرا و جەماوەرێكی زۆریش ئامادەی ئاهەنگەكەبوون.
هەیفا بە وتنی گۆرانی و ئەنجامدانی چەندین سەمای سەرنجڕاكێش جەماوەی ئاهەنگەكەی خرۆشاندا و وێنە و ڤیدیۆكانیشی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان داگیركرد.
بەرلەئەنجامدانی ئاهەنگەكەش هەیفا لەڕێی پەیجە تایبەتییەكانیەوە وێنەیەكی خۆی وائیل كفوری بڵاوكردەوە كە لە وێنەكەدا، لە باوەشی ئەو هونەرمەندەدایە، ئەمەش هەرایەكی گەورەی لە نێو جەماوەی هەردوو هونەرمەندا دروست كرد.






PM:12:47:01/01/2015