سمکۆ ناکام هونەرمەند و نوسەری دیاری کورد لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە ئەڵمانیا گیانی لە دەستدا.
یەک شەممە، ٥ نیسان ٢٠٢٦، سمکۆ ناکام داهێنەری شانۆگەریەکانی چەخماخە، لانەوازان، بەیتی رێزانکێ، گوڵعومەر، گوڵە مێخەک، ئەشرەفی شەریف بوو، کە ئەمش بووە هۆکار تە لە ناو خەڵکی کوردستاندا ناوێکی دیار و خۆشەویستی بواری شانۆ بێت.
دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک بوو ئەو هونەرمەندە نەخۆشبوو، بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.