ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان

‌محەمەد پاکژ، هۆنەر


لە ناو کێبڕکێیەکدا کە ٧٩٧ هۆنەر لە ٦١ وڵاتی جیهانەوە بەشداربوون، هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ، لە بۆنەیەکی تایبەت بە هۆنراوە لە وڵاتی نەمسا پلەی هەشتەم بەدەست دەهێنێت.

بۆنە تایبەتەکە رۆژی ٣٠ نیسان ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی پاکژ کرد و بە یەکێک لە شاعیرە دیارەکان وەسفی کرد، جەختی لەوە کردەوە، "ئەم خەڵاتە، بۆ هەموو پایتەختی ڕۆشنبیریی جێگای شانازییە".

محەمەد بەکر وەسمان، ناسراو بە محەمەد پاکژ، لە ساڵی ١٩٧١ لە گوندی حاجیتان لە شارەدێی سورداش لە دایکببوە، و  لە ساڵی ١٩٨٦ وە دەستیکردوە بە نوسین، خاوەنی چەندین دیوانە لەوانە : لە دوای باران، پەیکەری فرمێسک، تەم.




PM:10:53:02/05/2026