بەوێنە...ئاهەنگی هاوسەرگیری باخان

لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانمەوە چەند وێنەیەكی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی كچە گۆرانبێژی كورد باخان بڵاودەبێتەوە.
چەند وێنەیەكی ئاهەنگی هاوسەرگیری باخان بڵاودەبێتەوە كە تێیدا لەگەڵ هاوسەرەكی بە جلوبەرگی بوك و زاواوە دەردەكەون و لەبەشێكی دیكە وێنەكانیشدا جلی كوردیان لەبەردایە.
چەد ڕۆژێك بەرلەئێستا هەواڵی هاوسەرگیری باخان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوبوەوە و ئەوەش ئاشكرا كرا كە باخان لە هۆڵەندا ئاهەنگێكی ئەنجامداوە و خۆشی چەند گۆرانییەكی وتووە.
ئەو كەسەی بۆتە هاوسەری باخان ناوی محەمەد ئحمەدە و كوڕی یەكێك لە زەڕەنگەرە دێرینەكانە.
باخان بە یەكەم كچی هەڵكەوت زاهیر دادەنرێت كە لەلایەن ئەو ئاوازدانەرەوە چەند ساڵێك بەرلەئێستا ئەلبەومێكی بۆ بەرهەم هێنا و دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوو، بەڵام چەند ساڵێكە ئەو هونەرمەندە وازی لەگۆرانی وتن هێناوە.







PM:01:57:14/01/2015