ئەکبەر عەبدی، ئەکتەری ناوداری سینەما و تەلەفزیۆنی ئێران کە
لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە چالاکیی هونەرییدا لە دەیان فیلم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا
ڕۆڵی بینیبوو، ڕۆژی هەینی ٢٤ی
تەموز لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەکبەر عەبدی لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی جەڵتەی دڵ بۆ ماوەیەک لە
نەخۆشخانە و بەشی چاودێریی چڕدا خەوێندرابوو.
ئەکبەر عەبدی چالاکیی هونەریی خۆی لە ساڵی ١٣٧٩دا بە شانۆی ئاماتۆر دەستپێکرد.
لە سەرەتای دەیەی ١٣٨٠دابە بەشداریکردنی لە کۆمەڵێک زنجیرەی تەلەفزیۆنی ناوبانگی دەرکرد.