بەوێنە میریام فارس بەهۆی وروژێنەری ئەم وێنانە دەسرێتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی میریام فارس چەند وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی ئینستەگرام دەسرێتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا میریام سەردانی بەریتانیا و فەرەنسا دەكات و ئامادەی نمایشی جلوبەرگەكانی دیزاینەری ناسراوی لوبنانی رامی قازی دەبێت، كە یەكێكە لەو دیزاینەرانەی میریام بەشێوەیەكی بەردەوام جلەكانی لەبەر دەكات.
لەو سەردانەدا میریام چەند وێنەیەكی خۆی بە دیزانێكی نوێی رامی قازییەوە بڵاودەكاتەوە كە بەشێكی زۆری جەستەی دەرخستووە بە تایبەت لە ناوچەی سكدا، ئەمەش وادەكات ڕەخنەیەكی زۆری ئاراستە بكرێت.
دواتر میریام ئەو وێنانە بەهۆی وروژێنەری و زۆری ڕەخنەكانەوە، لە پەیجە تایبەتەكەی دەسڕێتەوە.







PM:01:54:29/01/2015