چەند هاككەرێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە ڕوتەكانی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی تایلۆر سویفت دەكەن.
چەند هاكەرێك لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە هەڕەشە لە تایلۆر سویفت دەكەن نیازی خۆیان بۆ بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لە تویتەردا ڕادەگەیەنن كە نزیكەی 71 ملیۆن فۆلۆی هەیە.
سویفت لەوەڵامی ئەو كەسانەدا دەنوسێت " نەفەرەت لە هەمووتان، دڵنیام ناتوانن شتی وا بكەن، گەر ئەو كارەش كرا ئەوە دڵنیان هەمووی فۆتۆشۆپەوەیە".
ماوەیەك بەر لەئێستا هەردوو ئەكاونتی تایلۆر سویفت لە تویتەر و ئینستەگرام هاك كرا و پاش ماوەیەكی كەم توانرا، ئەكاونتەكانی بۆ بگەڕێندرێتەوە.