ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ڕاغب عەلامە هەڵوێستی خۆی دژی توندونیژی بەرامبەر ژنان ڕادەگەیەنێت.
ڕاغب عەلامە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب، نوێترین كلیپی خۆی بە ناوی (حبیب ضحكاتی) بڵاودەكاتەوە كە ناونیشانی دواین ئەلبومی ئەو هونەرمەندەیە كە چەند مانگێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە.
كلیپی گۆرانییەكە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا وێنەگیراوە و تێیدا عەلامە هاوكاری كچێك دەكات كە خۆشەویستەكەی توندوتیژی بەرامبەر كردووە، دواتریش پەیوەندی خۆشەویستی لەنێوانیاندا دروست دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە راغب عەلامە سەرقاڵی وێنەگرتنی ئەڵقەكانی پرۆگرامی ئێكس فاكتەرە كە یەكێكە لە ئەندامەكانی، لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی ناسراو ئیلیسا و دونیا سەمیر غانم.