ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان لەگەڵ كچەكەی و خوشكەكانی توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن.
كیم و كایلی و كلۆی كارداشیان لەگەڵ نۆرسی كچی كیمدا، لەكاتی گەڕانەوە لە گەشتێكی خلیسكانێی سەر سەهۆڵ توشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبن، بەڵام بێ زیانی گیانی ڕزگاریان دەبێت.
ئۆتۆمبیلەكە لەلایەن كلۆیەوە لێخوڕاوە، بەڵام بارهەڵگرێك لە بەردەمیدا بەفەر فڕێدەداتە سەر جامی پێشەوە ئەمەش كاریگەری لەسەر بینی دروست دەكات و بە وادەكات بە پێچەوانەی ئاڕاستەی ئاساییەوە لێبخوڕێت، تا دواجار دەكەوێتە چاڵێكەوە.
كیم كارداشیان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە وێنەیەكی ڕووداوەكە بڵاودەكاتەوە و سوپاسی خوا دەكات بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دوای ڕووداوەكە هێزەكانی پۆلیس گەشتونەتە شوێنەكە ئاماژەشیان بەوە كردووە كە لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەفر بارینەوە چەند ڕووداوێكی هاوشێوە ڕویداوە.