بەوێنە....عەمار گۆرانییەك بۆ ئەم كەسە بڵاودەكاتەوە

ئەستێرەی كوردی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ عەمار كوفی، گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
عەمار كوفی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی خۆی لەگەڵ میوزسیان دڵشاد سەعید بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ ئەو ئەو هونەرمەندە سەرقاڵ بەهەمێكی نوێیە بۆ پێشمەرگە.
ماوەیەك بەر لەئێستاش عەمار سەردانی وڵاتانی میسر و توركیای كرد بە مەبەستی ئامادەكردنی چەند بەرهەمێكی نوێی و بڵاوكردنەوەی بۆ جەماوەرەكەی.
عەمار كوفی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵی شاری زاخۆیە و دوای بەشداری كردنی لە وەرزی سێهەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ، توانی ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكە سەرسام بكات و جەماوەرێكی زۆر لە كوردستان و وڵاتانی عەرەبی بۆ خۆی كۆبكاتەوە.








PM:01:30:26/02/2015