ڤیدیۆ...ئەمە بووە براوەی Arabs got talent

بەشداربوویەكی جەزائیری دەبێتە براوەی پرۆگرامی (Arabs got talent) بە نمایشەكەی هەمووان سەرسام دەكات.
سەلاح ئەینتەرتەینەر كە بەشداربووەیەكی جەزائیرییە توانی بەهۆی دەنگی جەماوەرەوە نازناوی وەرزی چوارەمی پرۆگرامی (Arabs got talent) بەدەست بهێنێت، كە یەكێكە لە پرۆگرامە بەناوبانگەكانی كەناڵی (mbc).
ئەو بەشداربووە توانی بە پێشكەشكردنی نمایشێكی جوڵە و سەماو دەنگ جەماوەر و ئەندامانی لیژنە سەرسام بكات كە لە هەریەك لە (عەلی جابر، نەجوا كەرەم، ناسر قەسەبی، ئەحمەد حیلمی) پێكهاتوون.
جگە لە سەلاح چەند بەشداربووەیەكی دیكەش بەهۆی بەهێزی بەهرەكەیانەوە ئەگەری بردنەوەیان هەبوو لە نیوانیاندا كچە گۆرانبێژێكی میسری و منداڵێكی فەلەستنی.




PM:02:35:08/03/2015