ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مادۆنا، سەرسامی خۆی بە كانییه وێستی هاوسەری كیم كارداشیان دەردەبڕێت.
مادۆنا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی نیوز ئاماژە بەوە دەكات كە زۆر سەرسامە بە كارەكانی كانییە وێست، زۆری خۆشەوێت هەرچەندە زۆر جار لەگەڵ ئەو شتانەدا نییە كە ئەو دەیكات.
ئەو ئەستێرەیە دەڵێت "كانییە مادۆنایەكی نوێیە، ئەو مادۆنای ڕەش پێستە".
ئەمە بۆ یەكەم جار نییە مادۆنا باسی كارەكانی كانییە وێستی گۆرانێژی ڕاپ دەكات، بەڵكو لە چەندین چاوپێكەوتندا سەرسامی خۆی بە كارەكانی دەربڕیوە باسی لە خۆشەویستی خۆی كردووە بۆ ئەو گۆرانبێژە.