دەنگۆی جیابونەوەی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مایلی سایرس و خۆشەویستەكەی بڵاودەبێتەوە.
چەند ماڵپەڕێكی جیهانی وێنەی وروژێنەری پاتریك شوارزنیگری كوڕی ئەستێرەی جیهانی ئارنۆڵد بڵاودەكەنەوە كە لەگەڵ كچێكدا سەرقاڵی بەسەربەردنی پشووی كۆتایی هەفتەن، ئەمەش لە كاتێكدایدا پاتریك پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ مایلی سایرسدا هەیە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی تائێستا ناسنامەی ئەو كچە ئاشكرا نەبووە بەڵام، پێشبینی دەكرێت لەهەمان زانكۆ بخوێنێت كە كوڕەكەی ئارنۆڵد تێیدا خوێندكارە.
ئەوەی گوامەنەكانی پەیوەندی پاتریك شوارزنیگر ئەو كچەی زیاتر كردووە، بینین پاتریك بووە كاتێك بتڵێك شەرابی كردووە بەسەر جەستەی ئەو كچەدا و پاشان خواردویەتییەوە، ئەمە جگە لەوەی پێكەوە لە كەنار دەریا پیاسەیان كردووە و چەند جارێك باوەشیان بە یەكدا كردووە.