ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی تایلۆر سویفت بە گریانەوە هەواڵێكی ناخۆش ئاشكرا دەكات.
تایلۆر سویفت لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نامەیەكی درێژ بڵاودەكاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەكات كە دایكی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، ئەمەش زۆر دڵگرانی كردووە.
سویفت لەگەڵ نامەكەدا وێنەی خۆی و دایكیشی بڵاودەكاتەوە كە لە وێنەكادا دەگری و چاو بەفرمێسكەوە.
ئەو هونەرمەندە خوازیارە دایكی بە زووترین كات لەو نەخۆشییە ڕزگاری بێت، بتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا.