بەوێنە...ماچە گڕاوییەكەی مادۆنا هەرا دەنێتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی مادۆنا ئاهەنگێكی گەورە سازدەكات و هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.
لەچوارچێوەی بەڕێوەچونی چالاكییەكانی فیستیڤاڵی (Coachella ) مادۆنا ئاهەنگێكی گەورەی سازكرد و لەكاتی گۆرانی وتندا هونەرمەندی لاو درایك بەشێوەیەكی وروژێنەر ماچ دەكات.
ئەو ماچەی مادۆنای تەمەن 56 ساڵ بۆ درایك تەمەن 28 ساڵ هەرایەكی گەورەی ناوەتەوە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی درایك دواتر ماچەكە دەسرێت و بێزاری بە ڕوخسارییەوە دەردەكەوێت.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (TMZ) درایك ماچەكەی پێخۆش بووە، بەڵام ئەوەی بێزاری كردووە سوراوەكەی مادۆنا بووە، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە ئەو پاچە پێشتر پڵانی بۆ دانەڕێژراوە بەڵكو مادۆنا لەو ساتەدا بڕیاری داوە.









PM:01:35:15/04/2015