هونەرمەندی ناسراوی كورد عەمار كوڤی سەردانی ئەوروپا دەكات و ئاهەنگێك ئەنجام دەدات.
عەمار كوڤی بەمەبەستی ئەنجامدانی ئاهەنگێك سەردانی نەمسا دەكات و لە ڤێنای پایتەخی ئەو وڵاتە ڕۆژی 19 نیسان ئاهەنگێك سازدەكات.
عەمار لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە و دڵخۆشی خۆی بەو سەردانە دەربڕیوە، بڕیاریشداوە لە ئاهەنگەكەدا كۆمەڵێك لەو گۆرانییانە پێشكەش بكات كەلە پرۆگرامی عەرەب ئایدڵدا ناوبانگی پێ دەركردووە.
ئەمە بە یەكەم سەردان و ئاهەنگی عەمار دادەنرێت لە ئەوروپا و پێش نەمساش سەردانی چیكی كردبوو.