بەوێنە...کارداشیان لەم شتەدا لاسایی نەوال زوغبی کردۆتەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نەوال زوغبی باس لە شێواز و گۆڕانكارییەكان دەكات لە ستایلی دەركەوتنەكانیدا.
نەوال زوغبی لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە بەردەوام دەیەوێت گۆڕانكاری لە شێوازی دەركەوتنەكانیدا بكات و بە شێوەیەكی نوێ بۆ جەماوەرەكەی دەركەوێت.
سەبارەت بەو هەواڵانەی كە باس لەوە دەكەن كیم كارداشیانی ئەستێرەی جیهانی لە ڕەنگە نوێكەی قژیدا، لاسای ئەوی كردۆتەوە زوغبی دەڵێت "ئەو هەواڵانە زۆر دڵخۆشی كردم و زۆریش خستمییە پێكەنین".
لەلایەكی دیكەوە نەوال زوغبی سەرقاڵی ئامادەكارییەكان و تۆماركردنی گۆرانییەكانی دواین ئەلبومێتی و بڕیار لە دوای جەژنی ڕەمەزان بڵاویبكاتەوە.










PM:02:12:20/04/2015