ئەستێرەكەی ئەرەب ئایدڵ بۆ ژنهێنان ئەم كارە ناكات

هونەرمەندی میسری ئەحمەد جەمال بەرهەمی نوێ بڵاودەكاتەوە و لە چاوپێكەوتنێكیشدا چەند نهێنییەكی ژیانی ئاشكرا دەكات.
ئەحمەد جەمال بەنیازە بەم زووانە ئەلبومێكی نوێ بڵاوبكاتەوە، لەئێستاشدا دەیەوێت یەكێك لە تراكەكانی ئەلبومەكە بەشێوە ڤیدیۆ كلیپ وێنە بگرێت و وەك ڕیكلامێك بۆ ئەلبومەكەی بەركاری بهێنێت.
ئەو هونەرمەندە لاوە باس لە ژیانی تایبەتی دەكات و ڕایدەگەیەنێت حەز دەكات وەك هەموو كەسێك خێزان پێبهێنێت و ببێتە خاوەنی منداڵ، بەڵام هەرگیز ئامادە نییە لەبەر ژن هێنان واز لە هونەرەكەی بهێنێت.
ئحمەد دەڵێت " یان هونەر و ژن یاخود تەنها هونەر، دەبێت خێزانەكەم كەسێك بێت پشتگیری هونەرەكەم بكات و پاڵپشتم بێت".
ئەحمەد جەمال یەكێك بوو لە بەشداربووە میسرییەكانی وەرزی دووەمی پرۆگرامی ئەرەب ئایدڵ كە توانی جەماوەرێك زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە و بگاتە فیناڵ بەڵان نازناوەكەی بەدەست نەهێنا.




PM:01:05:09/05/2015