كۆمپانیایەكی ئەمریكی ناسراو ڕیزبەندی بۆ جوانترین قاچی ئەستێرەكان دەكات.
كۆمپانیای (Wilkinson Sword) لە ڕیزبەندییەكی كە بۆ جوانترین قاچی ئەستێرەكانی كردووە، ماراین مۆنرۆی ئەستێرەی جیهانی وەك خاوەنی جوانترین قاچ دەست نیشان كردووە لە مێژووی كاری هونەریدا.
بەپێی ڕاپرسی كۆمپانیاكە %47 بەشداربووان دەنگی بۆ جوانی قاچەكانی مارلین مۆنرۆداوە، بەدواشیدا گۆرانبێژ كایلی میونغ %22 دەنگەكانی بەدەستهێناوە، هەروەها نمایشكاری جلو بەرگی جیهانی لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا، تویگی %17 دەنگەكانی بەدەست هێناوە و لە پلەی سێهەمدایە.
دیاترین ئەو ئەستێرانەی دیكەش كە قاچیان بە جوانترینەكان نوبراوە بریتین لە ئەنجلینا جولی و تایلۆر سویفت و كامیرۆن دیاز.