وێنە...ببینە عەمار لەگەڵ كێ گۆرانی دەڵێت

ئەستێرەی لاوی كوردس عەمار كوڤی چەند پرۆژەیەكی نوێی هەیە و بەڵێنی سوپرایز بە جەماوەرەكەی دەدات.

عەمار كوڤی بەشداری پرۆگرامی تاراتاتا دەكات كەیەكێكە لە پرۆگرامە بەناوبانگە عەرەبییەكان و چەندین ئەستێرەی ناسراوی عەرەب تێیدا میوانداری دەكرێن.

عەمار لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە وێنەیەكی خۆی و هونەرمەندی بەناوبانگی میسری هانی شاكر بڵاوكردۆتەوە، وەك ئاماژەی بەوە كردووە بەم زووانە لەگەڵ ئەو هونەرمەندە لەو بەرنامەیەدا دەردەكەوێت.

لەلایەكی دیكەوە كوڤی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەم زووانە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی خۆیەوە لە یوتوب، سوپرایزێكی دەبێت بۆ جەماوەرەكەی و دوای لێكردون كە چاوەڕوانی ئەو كارەی بن.






PM:02:31:02/06/2015