لانە وازدەهێنێت

كچە پێشكەشكاری كورد لانە محەمەد واز لە كاری پێكەشكاری دەهێنێت و لە كاری ڕاگەیاندن دووردەكەوێتەوە.
لانە محەمەد یەكێك لە پێشكەشكارانی پرۆگرامی ڕۆژێكی نوێی كەناڵی كوردستات لە ڕوونكردنەوەیەكدا وازهێنانی خۆی لە كاری پێشكەشكاری ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەهۆی چونە نێو پسپۆڕییەكی نوێ و دەستكردن بە كاری پارێزەری.
ئەو پێشكەشكارە دەڵێت "ئەمڕۆ بڕیارە سەختەكەی ژیانم دا  كە وازهێنان بوو لە كاری راگەیاندن بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ كاری یاسایی و كەوتنەدوای ئەم پسپۆڕییە نوێیەم، كە لە ئایندەی نزیكدا دەبمە پارێزەر".
لانە هیوادارە كارە نوێكەی تەواوكەری رابردووی بێت، هەورەها سوپاسی بینەرەكانی دەكات كە لەڕێی كوردساتەوە بینەری بوون.







PM:01:48:03/06/2015