پرۆگرامی ئێكس فاكتەر بە بردنەوەی بەشداربوویەكی سعودی لە گروپەكەی راغب عەلامە كۆتایی دێت.
شەوی ڕابردوو پرۆگرامی ئێكس فاكتەری كەناڵی (MBC) كۆتای هاتوو، حەمزە هەوساوی بەشداربووی سعودی كە بەزمانی ئینگلیزی لە گروپەكەی راغب عەلامە گۆرانی دەوت، توانی نازناوەكە بەدەست بهێنێت و ببێتە براوە.
جگە لە براوەكە هەریەك لە ئەندامانی لیژنە بەشداربووەیەكی هەبوو، ئەوانیش هند زیادی لە گروپەكەی ئیلیسا و گروپی (The 5) لە گروپەكەی دونیا سەمیر غانم، بەڵام نەیانتوانی دەنگی جەماوەر بدەست بهێنن.
حەمزە هەوساوی هەر لەسەرەتای بەشداریكردنییەوە توانی سەرنجی ئەندامانی لیژنە بۆ خۆی ڕابكێشێت و بە دەنگە بەهێزەكەی و توانا زۆرەكەی لە وتنی گۆرانی ئینگلیزیدا جەماوەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.