ئاوازدانەری بەناوبانگی عەرەب حلمی بەكر لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا ئەحلام گولە باران دەكات و ئیلیساش بە ئەستێرەی نیشتمانی عەرەب دادەنێت.
حلمی بەكر لە چاوپێكەوتنێكیدا لە پرۆگرامی (بدون ماكیاج)ی كەناڵی (القاهرە والناس) و لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ئیلیسا و ئەحلام كامیان ئەستێرەی عەرەبن، ئیلیسا هەڵدەبژێرێت.
بەكر دەڵێت "ئیلیسا لە ستۆدیۆ خاوەنی خۆشترین دەنگە و هیچ ڕكابەرێكی نییە، بەڵام كاتێك لەسەر ستەیج گۆرانی دەڵێت جەماوەر لە خەیاڵی دادەبڕێت %50 هەستەكانی لەدەست دەدات ئەوەش بەدەست خۆی نییە، هەروەها ئەحلام گۆرانبێژێكی میلی خەلیجییە و توانیوێتی بگات بە وڵاتانی عەرەبی".
سەبارەت بە هەڵبژاردنی یەكێك لەو دوو هونەرمەندە حلمی بەكر ئیلیسا هەڵدەبژێرێت، بەڵام لەكاتی وەڵامدانەوەی ئەحلامیشدا لەسەر ئەو بابەتە وەڵامی خۆی دەبێت.
سەبارەت بە جوانی هونەرمەندان حلمی بەكر نانسی عەجرەم لە هەیفا وەهبی بە جوانتر دەبینێت، چونكە نانسی شێوەی منداڵترە، هەروەها حسێن جەسمی خۆشترین دەنگی پیاوە نەوەك كازم ساهیر، هەروەها سابیر روباعی بە شازادەی گۆرانی نادەبات لەبری هانی شاكر.