گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی رولا سەعد توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و لە مردن ڕزگاری دەبێت.
رولا سەعد لەگەڵ خوشكەكەیدا لەناوچەی جونیەی نزیك بەیروتی پایتەختی لوبنان توشی ڕوداوێكی هاتوچۆ دەبێت و بەپەلە بە نەخۆشخانە دەگوازرێنەوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی.
رولا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە فەیس بووك چەند وێنەیەكی ڕووداوەكانی كاتی مانەوەیانی لە نەخۆشخانە بڵاوكردۆتەوە و ئاماژە بەوە كردووە كە خۆی توشی ئازارێكی كەم بووە، بەڵام خوشكەكەكی زیانێكی زۆر بەر بڕبڕەكانی كەوتووە و ناچارە بۆ ماوەیەك لە ژێر چاودێری پزیشكیدا دەبێت.