كچە بێژەرێكی دیاری كەناڵی كەركوك دەست لەو كەناڵە دەكێشێتەوە و دەیەوێت لە ڕاگەیاندن دووربكەوێتەوە.
نێرگز قادر بێژەری كەناڵی كەركوك كە یەكێك لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی لەكار كێشاوەتەوە.
ئەو بێژەرە ماوەیەك بەرلەئێستا ڕایگەیاندبوو كە دووركەوتنەوەی لەو كەناڵە بەشێوەیەكی كاتییە، بەڵام دواتر بە یەكجاری وازی لە كاركردن هێناوە.
نێرگز لە كەناڵی كەركوك بێژەرەی هەواڵی سیاسی و پێشكەشكاری پرۆگرامی بەیانی كەركوك بووە، زۆرجاری بە كچەكەی نەجمەدین كەریم ناوبراوە.