ئەستێرەی ناسراوی جیهانی جۆرج مایكڵ لەگەڵ كوڕە خۆشەویستەكەیدا دەردەكەوێت.
جۆرج مایكڵ لەگەڵ فادی فەوازی خۆشەویستی لەگەڵ یەكێك لە شەقامەكانی شاری زوریخی سویسرا پێكەوە دەبینرێن و كامێرا پاپاراتزییەكانیش چەند وێنەیەكیان دەگرن و بە میدیاكاندا بڵاودەبێتەوە كە لەوێنەكاندا دەستی یەكیان گرتووە.
جۆرج مایكڵ ماوەیەكە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ فادی فەوازدا هەیە كە بە ڕەگەز لوبنانییە و كاری ئارایشت و جوانكاری قژ دەكات، بەڵام بەكەمی پێكەوە دەردەكەون.
لەلایەكی دیكەوە ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە ماوەیەكە لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەریتانیا چارەسەر دژی ئالودەبونی كۆكاین وەردەگرێن، كە ماوەی چەندین ساڵە بەكاری دەهێنێت و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر تەندروستی دروست كردووە.