ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی تایلۆر سویفت گرێبەستی ڕیكلامێكی پێشكەش دەكرێت كە بە واژۆ كردنی ملیۆنان دۆلار وەردەگرێت.
تایلۆر سویفت لەلایەن كۆمپانیای بەناوبانگی ئەرمانییەونە بۆ جلی ژێرەوە پێشنیاری ڕیكلام كردنی بۆ دەكرێت بە جلوبەرگەكانی ئەو كۆمپانیایەوە، لە بەرامبەردا نزیكەی 10 ملیۆن دۆلاری پێشكەش دەكرێت.
گرێبەستكەی ئەرمانی تەنها بۆ سوێفت نییە بەڵكو بۆ كالڤین هاریسی خۆشەویستیشێتی و پێكەوە دەتوانن بڕی داهاتەكانیان زۆر زیاتر بكەن، بەو پێیەی ئەو دوو ئەستێرەیە بەیەكێكن لە دەوڵامەندەكانی جیهان و خاوەنی زیاتر لە 146 ملیۆن دۆلارن.
بەرپرسانی كۆمپانیاكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەو دوو ئەستێرە ڕەنگە بتوانن پێش دیڤد بێكهام و ڤیكتۆریای هاوسەری بكەون كە لە ساڵی 2009 بە جلی ژێرەوەی ئەو كۆمپانیایە ڕیكلامیان ئەنجامدا، لەكاتی سەركەوتنی پرۆژەكەشدا بڕی پارەكەیان بۆ دەكرێت بە دوو هێندە.