گرتەكەی حەمكۆ و لۆكە هەرا دەنێتەوە

بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی هونەرمەندی كۆمیدی حەمكۆ، لەسەر كچە گۆرانبێژ لۆكە، هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.

حەمكۆ لە كارێكی نوێیدا چەندین چەند وتەیەكی كچە گۆرانبێژ لۆكە زاهیر لە چاوپێكەوتنێك وەردەگرێت و بەهۆی مۆنتاژەوە گۆڕانكاری لە شێوازی پرسیارەكاندا دەكات بە جۆرێك كە لەگەڵ ئەو وەڵامانەدا بگونجێت كە لە قسەكانی لۆكەدا وتراوە.

زۆرینەی ئەو وتانەی حەمكۆ لەو كارە نوێیەدا بەكاری هێناوە، باسی پەیوەندی و ژیانی تایبەتی ئەو هونەرمەندە دەكات، ئەمەش هەرایەكی گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست دەكات.

ئەو كەسانە ڤیدیۆكەیان بینیوە دابەشبوون بەسەر دووبەردا، بەشێكیان ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی حەمكۆ كردووە و ئەوەیان بەسوكایەتی بینیوە بەرامبەر بە لۆكە، تەنانەت كار گەشتۆتە ئەوەی داوای دادگای كردنی ئەو هونەرمەندە كۆمیدییەیان كردووە، بەشێكی دیكەی ئەو كەسانەی ئەوە شتێكی ئاسایی و هونەری دادەنێن، بەو پێیەی لە زۆر كەناڵی جیهانی پرۆگرامی لەو شێوەیە پێشكەش دەكرێت.

حەمكۆ لە ڕونكردنەوەیەكیدا ئاماژە بەوە كردووە كە ئەو تەنها ئەوە كارەی لە چوارچێوەی هونەردا كردووە، بەو پێیەی ئەو كارە لە زۆرێك لە كەناڵە جیهانییەكانەوە پێشكەش دەكرێت.

لای خۆشیەوە لۆكە زاهیر دڵتەنگی خۆی بە بیستنی ئەو وتانە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە كە زۆر كەس لە بری ئەو وەڵامی حەمكۆیان داوەتەوە، بۆیە ئەو وەڵامێكی دیكەی نابێت.




PM:03:55:16/09/2015