ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لەیدی گاگا لە نوێترین كاریدا پشتیوانی ئەو كەسانە دەكات كە دەستدرێژی سێكسیان دەكرێتە سەر.
لەیدی گاگا لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك كلیپی نوێترین گۆرانی خۆی بڵاودەكاتەوە بە ناوی (Til It Happens to You)، كە وشەكانی بە تایبەت بۆ كارێكی دیكۆمێنتاری نوسراوە كە بە ناوی (The Hunting Ground ) بڵاودەكرێتەوە.
بڕیارە بەشێكی ئەو داهاتەی كە كلیپی گۆرانییەكە بەدەستی دەهێنێت، پێشكەش بەو ڕێكخراوە خێرخوازیانە بكرێت كە كاری لەسەر كەیسی ئەو كەسانە دەكەن كە دەبنە قوربانی دەستدرێژی سێكسی.