ڤیدیۆ...شەكیرا لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان گۆرانی بۆ كورد دەڵێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی‌ شاكیرا لە نیویۆرك گۆرانی بۆ مەرگی ئالان كوردی و براكەی دەڵێت.

شەكیرا لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك و لەبەردەم پاپای ڤاتیكاندا،گۆرانی (Imagine)ی ئەستێرەی جبهانى جۆن لینۆن دەڵێتەوە بەشێوازی راستەوخۆ كە باس لە ئاشتی دەكات، گۆرانییەكەشی بۆ مەرگی ئالانی كوردی و براكەی وتووە كە بە بڵاوبونەوەی وێنەی خنكانەكەیان جیهانیان هەژاند.

ئەم گۆرانییەی ئەو هونەرمەندە دوای ئەو وتارە دێت كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا وەك باڵوێزی نەتەوە یەگرتووەكان پێشكەشی كردو دوای چارەسەری كێشەی پەنابەرانی كرد، بەرپرسیارێتی ئەو بارودۆخەی ئێستاشی خستە ئەستۆی سەرجەم سەركردەكانی جیهان كە منداڵان بەهۆی كۆچكردنەوە دەبنە قوربانی سەرەكی.

ئەو گۆرانییەی شەكیرا بە دووەم گۆرانی دادەنرێت بۆ ئالان دوای ئەوەی لەكاتی وتارەكەشیدا گۆرانییەكی پێشكەش كرد.



PM:01:47:27/09/2015