جولی خیانەت لە بیت دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی، خیانەت لە براد بیتی هاوسەری دەكات.

بەپێی هەواڵێك كە لە چەند دەزگایەكدا بڵاوكراوەتەوە، ئەنجلینا جولی لەگەڵ بەخێوكەری منداڵەكانیدا پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە كە ناوی لینا گۆڵدە و پێكەوە كاتێكی زۆر بەسەر دەبەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (Hollywood Gossip) جولی و گۆڵد لە چەند شوێنێك پێكەوە بینراون كە دەستی یەكیان گرتووە، چەند جارێكیش لە چەند شوێنێكی جیاواز شەوانە تا درەنگ لە چەند ئاهەنگێك ماونەتەوە، هەر لەم ماوەیەشدا پەیوەندی لەگەڵ براد بیتی هاوسەری زۆر خراپە.

بەشێكی هەوادارانی ئەو ئەكتەرە ئەو دەنگۆیانە بە پروپاگەندە ناودەبن هۆكارەكەی بۆ ئەو كرانەوەیە دەگێڕنەوە كە جولی بەرامبەر هاوڕەگەز بازەكان هەیەتی.






PM:03:22:03/10/2015