یەكێك لە ئەكتەرە لاوەكانی میسر لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بە تۆمەتی ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێت.
هەیسەم محەمەد لەلایەن پۆلیسی قاهیرەوە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێت و لە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە بڕیارە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ زیندانی بكرێت و دوای ساغبونەوەی تۆمەتەكانیش دادگا سزای یاسای بۆ دەردەكات.
پۆلیسی میسری ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو هونەرمەندە لەكاتی دەستگیر كردنیدا 12 گرام لە ماددەی هۆشبەری پێبووە.
هەیسەم محەمەد یەكێكە لە ئەكتەرە لاوەكانی میسر كە بەشداری چەندین كاری درامی و سینەمایی كردووە.
لای خۆیەوە ئەشرەف زەكی سكرتێری سەندیكای هونەرمەندانی میسر ئاماژەی بەوە كردووە گەر ئەو تۆمەتانەی بەسەر ئەو ئەكتەرەدا بسەپێت، ئەوا بڕیاری دەركردنی ئەو هەیسەم دەدرێت لە سەندیكا.