لۆهان دەیەوێت ببێتە سەرۆكی ئەمریكا

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لیندزی لۆهان بەنیازە خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووتری ئەمریكا كاندید بكات.

لیندزی لۆهان لە پۆستێكیدا لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئاشكرای دەكات كە ئارەزوو دەكات ببێتە سەرۆكی ئەمریكا و ببێتە یەكێك لە ئەندامانی خێزانی كۆشكی سپی بۆ ئەمەش بیری لەوە كردۆتەوە كە بۆ هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2020 خۆی كاندید دەكات.

ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوەش دەكات كە یەكەم كاری دوای ئەوەی دەبێتە سەرۆك گرنگیدان دەبێت بە منداڵانی سەرجەم جیهان كە بەدەست چەندین كێشەوە دەناڵێنن.

ماوەیەك پێش ئێستاش كانییه وێستی ڕاپەری ناسراوی جیهان و هاوسەری كیم كارداشیان، نیازی خۆی بۆ خۆكاندید كردن لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020 ئاشكرا كرد.







PM:04:39:18/10/2015