ئەستێرەی بەناوبانگی توركی كینان ئیمیرزالی ئۆغلۆ بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیندانی دەكرێت.
كینان ئیمیرزالی ئۆغلۆ كە لە كوردستان بە عەمار كۆسۆڤی ناسراوە، بەهۆی بەكارهێنان و بازرگانی ماددەی هۆشبەرەوە لەگەڵ چەندین هونەرمەندی دیكەی توركیا دادگای دەكرێت و پێشبینی دەكرێت بۆ ماوەی 10 مانگ زیندانی بكرێت.
پارێزەرەكەی ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە كردووە كە ئیمیرزالی ئۆغلۆ لەكاتی وەرگرتنی پشوو لەیەكێك لەناوچەكانی گەشتیارەكانی توركیا جۆرە جگەرەیەكی كێشاوە هەستی كردووە كە تامەكەی جیاوازە و هەر بەزووی فڕێیداوە، چونكە ئەو بە هیچ جۆرێك بەكاربەری ماددەی هۆشبەر نییە.
سەبارەت بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە ماددەی هۆشبەرەوە پارێزەرەكەی كینان دەڵێت " ئەو كاتەی كە باس كراوە گوایە ئەو بازرگانی بەو ماددەیەوە كردووە، كینان لە دورگەیەكی یۆنان بووە، بەهۆی مۆبایلەكەشیەوە دەتوانرێت ئەو ڕاستیە بسەلمێنرێت".