ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی تایلۆر سویفت بە دەوڵەمەندترین ئەستێرەی جیهان دادەنرێت و خاوەنی ملیۆنان دۆلارە.
تایلۆر سویفت لە نێوان ئەستێرەكانی گۆرانیدا توانیوێتی لەمساڵدا زۆرترین داهات كۆبكاتەوە، بەجۆرێك ڕۆژانە یەك ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە و لەمانگی كانونی دووەمەوە تائێستا بۆتە خاوەنی 317 ملیۆن دۆلار.
بەپێی هەواڵێكی گۆڤاری پرێس تیگیەسی ئەمریكی ئەو ئەستێرەیە لەم ساڵیدا بەهۆی پێنج ئاهەنگەوە لە ئەمریكای باكور، 16 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری ئەمریكی دەستكەوتووە، بەمەش ئەو هونەرمەندە پێش ئەوەی تەمەنی ببێتە سی ساڵ، نازناوی ملیاردێر وەردەگرێت و دەبێتە یەكێك لە دەوڵەمەندترین خانمەكانی جیهان.
ساڵی 2014ش تایلۆر سویفت لە ڕیزبەندی گۆڤاری فۆربسی ئەمریكیدا توانی بە كۆكردنەوەی 146 ملیۆن دۆلار پلەی یەكەم داگیر بكات و ببێتە دەوڵەمەندترین ئەستێرەی جیهان.