نانسی بەم وێنەیە ژمارەی پێوانەی ئینستەگرامەكەی تێكدەشكێنێت

‌وەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عەجرەم بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك ژمارەی پێوانەی ئینستەگرامەكەی تێك دەشكێنێت.

نانسی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە ئینستەگرام، وێنەیەكی خۆی و هەردوو كچەكەی ئیلا و میلا بڵاودەكاتەوە كە تێیدا هەرسێكیان بە جلێكەوە دەردەكەون، كە دیزاینەكەی تایبەت بووە بە پشتگیری كردنی كەسانی توشبوو بە شێرپەنجە، ئەمەش كەسانێكی زۆر سەرسام دەكات.

ئەو وێنەیەی نانسی و كچەكانی نزیكەی 130 هەزار لایك كۆدەكاتەوە، ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیە و لەو كاتەوەی ئەو هونەرمەندە ئەو ئەكاونتەی كردۆتەوە، هیچ وێنەیەكی هێندە لایكی كۆنەكردۆتەوە.

لەلایەكی دیكەوە نانسی بەم زووانە نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (معقول الغرام) بەشێوەی سینگڵ بڵاودەكاتەوە، لەئێستاشدا بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند ئاهەنگێك سەردانی میسری كردووە.




PM:03:01:12/11/2015