هونەرمەندی كۆمیدی ناسراو حەمكۆ، بەشداری یەكێك لە پرۆگرامە بەناوبانگەكانی جیهان دەكات و دەیەوێت لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگ بەدەست بهێنێت.
حەمكۆ لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە فەیس بووك ئاشكرای دەكات كە لە ساڵی داهاتوودا بەشداری پرۆگرامی (BRITISH GOT TALENT) كە یەكێكە لەو پرۆگرامانەی لەسەر ئاستی جیهان بینەرێكی زۆری هەیە و لە چەندین وڵاتی جیهانی پێشكەش دەكرێت، كە تێیدا توانایی بەهرەمەندان دەردەخات.
ئەو هونەرمەندە لە پۆستەكەیدا نوسیوێتی " بە پشتیوانی خودا و پشتگیری ئیوەی خۆشەویست بۆ ئەم ساڵ وەك نوێنەری كورد بەژداری لە بەرنامەی BRITISH GOT TALENT دەكەم و داواتان لێدەكەم ئەگەر پێشنیار و بیرۆكەتان هەیە بۆ ئەو بەرنامەیە پێشكەش بكەم بۆم ڕەوانە بكەن بۆ ئەوەی بتوانین سەری كورد و هونەری كوردی بەرز بكەینەوە".