ڤیدیۆ...ئەم هونەرمەندە وازی لە ئاینی ئیسلام هێناوە؟

 

هەواڵی وازهێنانی هونەرمەندی بواری كۆمیدی زاهیر غەریب لە ئاینی ئیسلام دەنگدانەوەیەكی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا و ڕاستی هەواڵەكەش ئاشكرا دەكرێت.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هونەرمەند زاهیر غەریب دەردەكەوێت كە سروتەكانی ئاینی زەردەشت دەڵێتەوە، دوای ئەوەش ئاماژە بەوە كرا كە ئەو هونەرمەندە وازی لە ئاینی ئیسلام هێناوە و چۆتە سەر ئاینی زەردەشت.

چەند كەسێكی نزیك لە زاهیر غەریب ئاماژەیان بەوە كردووە كە هەواڵی وازهێنانی لە ئاینی ئیسلام ناڕاستە و ئەو هونەرمەندە تەنها وەك نواندنێك ئەو كارەی كردووە، بەو پێیەی ئەو ئاینە وەك نەریتێكی كۆنی كورد دادەنرێت.





 



PM:02:03:12/12/2015