وێنە...هەیسەم یوسف لەسەر شاخی گۆیژە چی دەكات؟

 ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی هەیسەم یوسف لەكاتی سەردانكردنی سلێمانیدا دەچێتە سەر شاخی گۆیژە و وێنە دەگرێت.

هەیسەم یوسف لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك وێنەیەكی خۆی لەسەر شاخی گۆیژە بڵاودەكاتەوە و لەسەر وێنەكەش دەنوسێت "لەسەر بەرزترین لوتكەی سلێمانی جوان".

ئەو هونەرمەندە كە بۆ گێڕانی ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ سەردانی سلێمانی كردبوو، وە لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شار ئاهەنگێكی گەورەی ئەنجامدا و وێنەكانیشی لەڕێی پەیجەكەیەوە بڵاوكردەوە.



PM:02:03:04/01/2016