سەماكارێكی ڕوسی لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە كریستیانۆ ڕۆناڵۆ لەڕێی ئینستەگرامەوە نامەی بۆ ناردووە و دوای وێنەی ورژێنەری لێكردووە.
ئیلینا ئەلكساندرۆڤا كە خانمە سەماكار و نمایشكارێكی ڕوسییە ئاشكرای دەكات كە ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرامەوە و نامەی بۆ ناردووە و سەرسامی خۆی بە وێنەكانی دەربڕیوە، داواشی لێكردووە وێنەی وروژێنەری بۆ بنێرێت.
لە نامەكاندا ڕۆناڵدۆ ژمارەی خۆی بۆ ئەو كچە ناردووە داوای لێكردووە لە ڕێی (whats app)وە درێژە بە گفتوگۆكانیان بدەن، بەڵام ئەو كچە وەڵامی ڕۆناڵدۆی نەداوەتەوە و دواتر لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا بابەتەكەی ئاشكرا كردووە.
ئەو هەواڵە هەرایەكی گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست كردووە بە تایبەت لە ناو جەماوەری ڕۆناڵدۆدا.