هونەرمەندی لاو جێگر عەزیز لەلایەن هاوڕێیەكییەوە لە ماڵەكەی خۆیدا بە چۆقۆ دەكوژرێت.
هونەرمەند جێگر عزیز محەمەد كە نیشتەجێی هەولێرە و یەكێكە لە هونەرمەندە لاوە ناسراوەكان، شەوی ڕابردوو لەلایەن هاوڕێیەكییەوە بە چەقۆ كوژراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەماڵەكەی خۆیدا دەمەقاڵ لەنێوانیاندا دروست بووە.
پۆلیسی هەولێر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرایان كردووە كە ڕوداوەكە كاتژمێر دووی بەرەبەیان، ڕویداوە لەوكاتەی جێگر لەگەڵ چوار هاوڕێی دیكەی لە ماڵی خۆیان بوون، بەڵام دوای ئەوەی شەر لەنێوانیاندا دروست دەبێت، یەكێك لە هاوڕێكانی بەناوی (ه. م. ا)، چەقۆ لەلای چەپی سنگی ئەو هونەرمەندە دەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
جێگر عەزیز ساڵی 1992 لە ڕانیە لەدایك بووە و خاوەنی چەند كلیپ و گۆرانییەكە كە دیارترینیان گۆرانی گوڵە باخە كە ساڵی 2013 لەگەڵ خانمە هونەرمەندێك بە ناوی دەریا نوێیان كردەوە و بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویانكردەوە.